بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی کرێکارانی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک کوژرانی 5 ئەندامی خۆی لە پێکدادانەکانی ئەو هێزانە لەگەڵ تورکیا لە ناوچەی ئامەد و بۆتان، راگەیاند.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: لە ڕێکەوتی 17 ی سێپتەمبەر پێکدادانێک لە نێوان ئێمە و تورکیا لە ناوچەی لیجی ئامەد هاتە ئاراوە کە لە ئەو پێکدادانەدا یەکێک لە ئەندامەکانی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە بە ناوی ئاخین موش و هەروەها سێ ئەندامی دیکە بە ناوەکانی عەگید، ڕوهات و دەمهات کوژران. هەروەها لە پێکدادانێکدا لە بۆتان ئەندامێکمان بە ناوی ڕیناس تۆلهەڵدان کوژرا.
Your Comment